پەرستارێك 6 کەس بە دەرزی دەکوژێت 


نەتەوە  |   13:35:49 2018-11-16  |   (413) جار خوێندراوەتەوە

پەرستارێكی "پۆڵەندی"، کە لە خانەی بەساڵاچووان و ماڵی بەساڵاچووان لە ئەڵمانیا کاریکردووە، تاوانبارە بەوەی کە 6 کەس لە نەخۆشانی بەساڵاچوو کوشتووە و هەوڵی کوشتنی ٣ کەسی دیکەی داوە.
A+    A-

 

له‌وباره‌شه‌وه‌ پۆلیسی ئەڵمانیا رایگەیاندووە، پەرستارەکە خۆی تووشبووی شەکرە بووە، لەڕێگەی دەرزی ئەنسۆلینی چارەسەری شەکرە، نەخۆشەکانی کوشتووە و تاوانباریشە بەوەی کە هەوڵی کوشتنی ٣ کەسی دیکەی داوە و تووندووتیژی دژی چەندین کەسی دیکە ئەنجامداوە. 


ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، پەرستارە پۆڵەندییەکە تەمەنی 36 ساڵانە، چارەسەر و پاڵپشتی بەساڵاچووانی لە خانەی بەساڵاچووان و ماڵان کردووە، پەرستارەکە لە مانگی ٢ی 2018ەوە دەستگیرکراوە و لەکاتی لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە پێشتر لە  68 شوێنی جیاوازی پزیشكی و لە ماڵان کاریکردووە، 17 جار دزیکردووە و چەندین جار ئازاری نەخۆشەکانی داوە.
 
















زۆرترین بینراوەکان