شاندێکی پارتی سەردانی سلێمانی دەکات


نەتەوە  |   12:58:10 2018-11-16  |   (209) جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە "سبەینێ" وەفدێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە مەبەستی گفتوکۆکردنی پێکھێنانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی سلێمانی بکات و لەگەڵ ھەریەک لە یەکێتی و گۆڕان کۆببێتەوە.
A+    A-

 

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی مەکتەبی سیاسی یەکێتی رایگەیاندوه‌، شاندێکی پارتی سبەینێ شەممە ١٧/١١/ ٢٠١٨ سەردانی سلێمانی دەکەن و لەگەڵ یەکێتی کۆدەبنەوە.


لە لایەکیترەوە، کاروان ھاشم ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان بەسایتی ئێن ئاڕتی ڕاگەیاندوه‌، وفدی پارتی لەگەڵ گۆڕان بە مەبەستی پێکھێنانی حکومەتی نوێی ھەرێم کۆدەبێتەوە.


ئاماژەی بەوەشکردوه‌، لەکۆبوونەوەکەیاندا لەگەڵ شاندی پارتی باسی بەرنامەی حکومەت دەکەن و ئەوەشی خستەروو، ئەوان وەک بزوتنەوەی گۆڕان بەرنامەی خۆیان لەو روەوە ھەیە.


شاندەکەی پارتی پێکھاتون لە ھەریەک لە مەحمود محەمەد و ئازاد بەرواری ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پارتی و ھێمن ھەورامی ئەندامی سەرکردایەتی ئەو حزبە.


 
















زۆرترین بینراوەکان