"دەرفەتێكی باشە كێشەكانمان لەگەڵ بەغدا چارەسەر بكەین"


نەتەوە  |   10:17:46 2018-11-16  |   (711) جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕایدەگەیەنێت، "ئێستا دەرفەتێكی باشە بۆ ئەوەی كێشەكانمان لەگەڵ بەغدا چارەسەر بكەین، بۆ ئەو مەبەستەش، شاندێكی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات".
A+    A-

 

سەفین دزەیی، وتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ سایتی باسنیوز ڕایگەیاندوە: "پاش ئەو دووركەوتنەوە و كێشە سیاسییانەی كەوتنە نیوان هەولێر و بەغدا، ئێستا دەرفەتێكی باشە بۆ ئەوەی هەردوو لا هەوڵی چارەسەركردنی كێشەكان بدەن، كێشەی بوودجەش یەكێك لەو كێشە زەقانەیە كە پێویستە لەسەر بنەمای یاسا و دەستوور چارەسەر بكرێت.


وتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "ڕۆژی سێشەممە 13/ 11/ 2018 لەگەڵ وەزیری دارایی و وەزیری پلاندانان و پسپۆرانی بوارەكە دانیشتنێكیان كرد، كۆمەڵێك خاڵیان لەسەر بابەتی بوودجە ئامادە كرد، هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد، رۆژی 15/ 11/ 2018 شاندێك بە سەرپەرشتی ڕابەر سدیق، بریكاری وەزارەتی داریی بەمەبەستی دانیشتن لەگەل وەزارەتی دارایی سەردانی بەغدایان كرد، بۆ ئەوەی ئەو خاڵانە لە پرۆژە یاسای بوودجە جێگیر بكەن".


باسی لەوەشكردووە: "بابەتەكە لەگەڵ نوێنەرانی كورد و ئەوانەی لە لێژنەی داراین تاوتوێ دەكەن، بۆ ئەوەی لە كۆبوونەوەی پەرلەمان و لێژنەی دارایش بەرچاویان ڕوون بێت بۆ ئەوەی بەرگری لێ بكەن".
 
















زۆرترین بینراوەکان