له‌وباره‌یه‌وه سامان گه‌رمیانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی ڕایگه‌یاند، "پارتی ده‌بێت ئه‌وه بزانێت یه‌كێتیی وه‌ك هێزه‌كانی دیكه نییه، هه‌م به‌گوێره‌ی قه‌باره‌ی خۆیی و ناوچه‌یی و كورسییه‌كانی و مێژوه‌كه‌شی ده‌ركه‌وتوه یه‌كێتیی هێزێكه ڕۆڵی سه‌ره‌كی له‌به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م وڵاته هه‌یه، به‌درێژایی مێژوو یه‌كێتیی و پارتی پێكه‌وه حوكمڕانیان كردوه".
جه‌ختیشده‌كاته‌وه"ئه‌گه‌رچی یه‌كێتیی له‌قۆناغێكدا دانی به‌خۆیدا گرتوه‌و وه‌ك پێویست ده‌سه‌ڵاتی نه‌بوه، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان جیاوازه، بهرپرسیارێتیهكهمان زیاتره‌و به‌ڵێنیشمان به‌خه‌ڵك داوه كه بتوانین هه‌لی كاریان بۆ بدۆزینه‌وه‌و ئه‌منیه‌ت و ئاسایشیان بۆ به‌رقه‌رار بكه‌ین".
سامان گه‌رمیانی له‌باره‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی یه‌كێتیش له‌حكومه‌تی داهاتوو، له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی وتی، "مافی خۆمانه ده‌سه‌ڵاتی خۆمان داوابكه‌ین تا خزمه‌تی خه‌ڵكی پێبكه‌ین".
دووپاتیشیده‌كاته‌وه،"پارتی نكۆڵی لێبكات، ئێمه‌ش قبوڵی ناكه‌ین، بۆیه حكومه‌تی داهاتوو ناتوانێت یه‌كێتیی فه‌رامۆشبكات و پارتیش خۆی گه‌یشتۆته ئه‌و قه‌ناعه‌ته"، ئاشكراشیكرد، "چاوه‌ڕوانده‌كه‌ین ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مجاره‌مان به‌هێزتربێت، نه‌ك به‌هه‌مانشێوه‌ی ڕابردوو سه‌رجه‌م جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵات لای پارتی بێت، هه‌ر له‌پێشمه‌رگه‌و ناوخۆ‌و ئاژانس و دارایی و نه‌وت سه‌رجه‌میان له‌لای پارتی بن كه سه‌رجه‌میان سێكته‌ری سه‌ره‌كی هه‌رێم، لهدانوستانمان له‌گه‌ڵ پارتی باسمانكردوهو جه‌ختیشی لێده‌كه‌ینه‌وه".
سامان گه‌رمیانی دووپاتیشیكرده‌وه، "ئێستا یه‌كێتیی به‌رچاوی ڕونه كه به‌شدارێكی كارا ده‌بێت له‌كابینه‌ی نۆیه‌مدا، به‌جۆرێك جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ یه‌كێتی ده‌بێت، چونكه پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌ت كه بۆ پارتییه، زیاتر له‌دوو پۆسته‌و ده‌سه‌ڵاتێكی زۆریشی هه‌یه".
ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه، "لهكابنهی هه‌شته‌مدا یه‌كێتیی هیچ پۆستێكی له‌وه‌زاره‌ته سیادیه‌كانی وه‌كو (دارایی، سامانه سروشتیه‌كان، ناوخۆ، پێشمه‌رگه‌و پلاندانان و فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌و ئاژانسی پاراستن) نه‌بوو، بۆیه له‌كابینه‌ی نۆیه‌مدا یه‌كێتی مافی خۆیه‌تی دوو له‌و پۆسته سیادییانه به‌ده‌ستبهێنێت".
ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندوه، "له‌كۆبونه‌وه‌ی داهاتوی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیدا جهختدهكرێتهوه كه ده‌بێت یه‌كێتی وه‌كو هێزی براوه‌ی دوه‌م له‌جومگه سه‌ره‌كیه‌كاندا به‌شداربێت و ڕۆڵ و پێگه‌ی هه‌بێت".
لای خۆشیه‌وه، ڕابه‌ر سه‌ید ئیبراهیم ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی بۆ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی ڕونیكردۆتهوه، "یه‌كێتیی كارنامه‌ی بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ پارتی سه‌باره‌ت به‌پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت و به‌شدارییكردنیان لهكابینهكه ئاماده‌كردوه‌و هه‌ركات دانوستانه‌كان ده‌ستپێبكات به‌و كارنامه‌یه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ پارتی ده‌كرێت".
وتیشی: "پێشتر یه‌كێتیی سازشی زۆری بۆ پارتی كردوه سه‌باره‌ت به‌دیاریكردنی ڕۆژی هه‌ڵبژاردن و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن و قبوڵكردنی ئه‌نجامه‌كه‌ی، ئه‌وه ته‌نها له‌پێناو ئه‌وه‌ی دۆخی هه‌رێم به‌سه‌قامگیریی بمێنێته‌وه".
وه‌كو ئه‌و سه‌ركردایه‌تیه‌ی یه‌كێتیی ئاشكرایكرد، "ئێستا كه دانوستانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستپێده‌كات ئێمه وه‌ك یه‌كێتی له‌هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و پێشمه‌رگه یه‌كێكییان به‌مافی خۆمان ده‌زانین و هه‌وڵی وه‌رگرتنی ده‌ده‌ین".
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "یه‌كێتی زیاتر ته‌ئكید له‌وه‌رگرتنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كاته‌وه‌و ئه‌و پۆسته به‌مافی خۆی ده‌زانێت، جگه‌له‌وه‌ش ئه‌نجامی دانوستانه‌كان یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت سه‌باره‌ت به‌میكانیزمی دابه‌شكردنی پۆسته وزارییه‌كان".