‌بۆچی هه‌ڵكه‌وت زاهیر له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی دەرناکەوێت؟


نەتەوە  |   20:30:40 2018-11-15  |   (7,091) جار خوێندراوەتەوە

ئاوازدانه‌ری ناسراوی كورد "هه‌ڵكه‌وت زاهیر" خۆی له‌ پرسیارێك دزییه‌وه‌، كه‌ له‌باره‌ی ده‌رنه‌كه‌وتنی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی لێیكرا.
A+    A-

 

لە پڕۆگرامێكی کەناڵی ئێن ئاڕ تی دا پرسیاری ئەوە لە هەڵکەوت زاهیر كرا، ئەو هونەرمەندە خاوەنی هاوسەر و منداڵێکه‌، به‌ڵام بۆچی تائێستا لەگەڵ هاوسەرەکەی دەرنەکەوتووە یان هیچ ئاوازێکی بۆ دانەناوە؟ ئەم پرسیارەش له‌وه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتوه‌ کە ئەو هونەرمەندە بەردەوام وێنەی خۆی لەگەڵ ئەو هونەرمەندە کچانە بڵاودەکاتەوە کە کاریان بۆ دەکات.


له‌ میانی پڕۆگرامه‌كه‌دا کاتێک کە ئامانج بابانی پێشکەشکاری بەرنامەکە لێی پرسی، بۆچی تائێستا لەگەڵ خێزانەکەی دەرنەکەوتووە و تەنانەت لە وێنەیەکیشدا پێکەوە نەبینراون، هه‌ڵكه‌وت زاهیر دەڵێت "هیچ وتەیەکم لەسەر ژیانی شەخسی خۆم نییە و وەڵامی ئەو پرسیارەت نادەمەوە".


به‌ڵام پێشكه‌شكاره‌كه‌ جەختیلێدەکاتەوە کە بۆچی بە هیچ شێوەیەک هاوسەرەکه‌ی دەرنەکەوتووە، ئه‌ویش دەڵێت: "لەبەرئەوەی من کارەکانم بۆ هونەرمەندانە و ئەو هونەرمەند نییە".
 
















زۆرترین بینراوەکان