بەغدا ئه‌م به‌ڵێنه‌ بە هەڵەبجە دەدات


نەتەوە  |   17:15:55 2018-11-15  |   (393) جار خوێندراوەتەوە

وەفدێكی "ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق" سەردانی پارێزگای هەڵەبجە دەكات و و جێگری یەكەمی سەركی پەرلەمانیش رایدەگەیەنێت: بەڵێن دەدەین وەك چۆن كار بۆ پارێزگاكانی تری عیراق دەكەین، بۆ هەڵەبجەش بەهەمان شێوە كار بكەین.
A+    A-

 

ئەمرۆ پێنج شه‌ممه‌ 15/11/2018، وەفدێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بەسەرۆكایەتی حەسەن كەریم كەعبی، جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان، سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی كرد و لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ناوبراو، خۆشحاڵی خۆی بە هاتنیان بۆ هەڵەبجە دەربڕی و رایگەیاند:" ئەم شارە شایەنی خزمەتی زیاترەو بەڵێن دەدەین وەك چۆن كار بۆ پارێزگاكانی عیراق دەكەین، بەهەمان شێوەش كار بۆ هەڵەبجە بكەین.


لای خۆشیه‌وه‌ د. جوان ئیحسان، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی تەرخانكردنی بودجەیەكی تایبەت بە پارێزگای هەڵەبجە، رایگەیاند:" زۆرینەی فراكسیۆنە كوردستانییەكان پێداگریمان لەسەر دیاریكردنی بودجەی تایبەت بە پارێزگای هەڵەبجە لە بودجەی گشتی 2019 كردووە، بەو پێیەی هەڵەبجە پارێزگایەكی سەربەخۆیەو دەبێت وەك هەر پارێزگایەكی دیكە پشكی لە بەدجەدا هەبێت.


ناوبراو وتیشی: نامانەوێت هاوڵاتیان تەنها بیریان لای رێژەی 17%ی بەشە بودجەی هەرێم بێت، چونكە بەش و پشكی دیكە هەیە و دەكرێ گفتوگۆی لەسەر بكرێت، ئەمەش پێویستی بە پەیوەندی و تێگەشتنی بەردەوام هەیە لەكەسی یەكەمی هەرێمەوە تا هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان.
 
















زۆرترین بینراوەکان