هەفتەی داهاتوو ئەم پارەیەش دابەشدەکرێت


نەتەوە  |   15:31:54 2018-11-15  |   (3,819) جار خوێندراوەتەوە

نه‌ته‌وه‌ "كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، وادەی دابەشكردنی پارەی كارمەندانی سەر سندوقی هەڵبژاردنەكەی 12ی ئایار ئاشكرا دەكات.
A+    A-

 

بەپێی راگەیەنراوێكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، هەفتەی داهاتوو كۆمسیۆن دەست بەدابەشكردنی پارەی كارمەندانی سەر سندوقی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی عیراق دەكرێت.


له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، داوا لە فەرمانگەكانی تایبەت بە خەرجكردنی ئەو پارەیە كراوە، پەلە بكەن لە پڕۆسەی دابەشكردن لەسەرتاسەری عیراقداو رێوشوێنی كارگێڕی بگرنەبەر.


ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، بەگوێرەی ئەو گرێبەستەی، كە كۆمسیۆن لەگەڵ كارمەندانی كردووە، هەر كارمەندێكی سەر سندوقەكانی رۆژی هەڵبژاردنی 12ی 5ی 2018 ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بڕی 200 هەزار دیناریان پێدەدرێت، بەڕێوەبەری وێستگەكانیش بڕی 300 هەزارو رێكخەری بنكەش 250 هەزار دینار وەردەگرێت.
 
















زۆرترین بینراوەکان