خانمە پێشکەشكاری بەناوبانگی کورد لە هاوسەرەکەی جیابۆوه‌ 


نەتەوە  |   15:08:21 2018-11-15  |   (5,542) جار خوێندراوەتەوە

خانمە پێشکەشکاری کەناڵی کوردماکس "دڵنیا کامووسی"، كه‌ هاوكات ئه‌كته‌رێكی ناسراوه‌، ئاشکرایکرد، کە لە ماوەی ڕابردوودا لە هاوسەرەکەی جیابووەتەوە.
A+    A-

 

دڵنیا لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی تەلفزیۆنی كه‌ناڵه‌كه‌ی ئاشکرایکرد، کە لە هاوسەرەکەی جیابووەتەوە، جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌، گەردنی هاوسه‌ری پێشووی ئازاد ناکات، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ له‌ ماوه‌ی رابردوودا چه‌ند خانمه‌ پێشكه‌شكاری تری كورد له‌ هاوسه‌ره‌كانیان جیابوونه‌ته‌وه‌ و ئه‌وه‌ش بۆته‌ جێی سه‌رنجی میدیا و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی كوردستان.


جێی باسه‌، دڵنیا کامووسی لە ساڵی 1992لە شاری بۆکان لەدایک بووە ماوەی چەند ساڵێکە بووەتە پێشکەشکار و ماوەی حەوت ساڵە لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێیە ‌و له‌ ساڵی 2015دا ژیانی هاوسه‌رگیری پێكهێنابوو.


 
















زۆرترین بینراوەکان