دواین بڕیار لەسەر مووچەی مانگەكانی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ ئاشکراکرا


نەتەوە  |   19:34:31 2018-11-14  |   (2,043) جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم دواین بڕیار لەبارەی مووچەی مانگەكانی کۆتایی ئەمساڵەوە دەدات و بەگوێرەی زانیارییەكانی ئەو وەزارەتەش، مامۆستایان لە پاشەكەوتكردنی مووچەی مانگی (10) بەدەر دەكرێن.
A+    A-


بەگوێرەی هەواڵێکی ساتی ئێس ئێن ئێن سەرچاوەیەكی وەزارەتی دارایی رایگەیاندووە: تائێستا بڕیاری وەزارەتەكە بەو شێوەیەیە كە لەمساڵدا تەنیا مووچەی مانگی (9) دابەشب كرێت و مووچەی مانگەكانی (10، 11، 12) بەتەواوی پاشەكەوت بكرێت.

 

سەرچاوەکە روونیکردووەتەوە کە ئەگەری ئەوە هەیە مووچەی مانگی (10)ی مامۆستایان دابەش بكرێت، بەڵام بۆ فەرمانبەران هێشتا بڕیارەكە وایە كە مووچەی ئەو سێ مانگەیان پاشەكەوت بكرێت".

 

حەسەن رەشید بەڕێوەبەری گەنجینەی یەك لە سلێمانی-ش رایگەیاندووە: تائێستا هیچ رێنماییەكیان لەبارەی پاشەكەوتكردنی مووچەی ئەو سێ مانگەوە بۆ نەچووە.

 

دەشڵێت: "ساڵی رابردوو تا مانگی 11 مووچە دابەشكراو تەنیا مووچەی مانگی (12) پاشەكەوت كرا، بەڵام ئەمساڵ هێشتا هیچ فەرمانێكمان بۆ نەهاتووە".

 

روونیشیکردووەتەوە کە لیستی مووچە ئامادەكراوە، بەڵام تائێستا تەنیا لیستی مووچەی مانگی (9) رەوانەی گەنجینەکان كراوە.
















زۆرترین بینراوەکان