پارەكەی بەغدا گەیشتە هەرێم و دابەشكردنی مووچە خێراتر دەکات


نەتەوە  |   17:06:38 2018-11-14  |   (1,484) جار خوێندراوەتەوە

حكومەتی عیراق رەزامەندیی لەسەر ناردنی 317 ملیار دیناری مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەربڕی و بڕیاریشە سبەی پێنجشەممە  بانكی ناوەندیی عیراق، بڕی پارەكە رەوانەی وەزارەتی دارایی هەرێم بكات.
A+    A-


عابد ساڵح، بەڕێوەبەری لقی هەولێری بانكی ناوەندیی عیراق، بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی-ی راگەیاندووە: ئەمڕۆ چوارشەممە 2018/11/14، بڕی 317 ملیار دینارەكەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغداوە گەیشتۆتە هەرێمی كوردستان.

 

دەشڵێت: "سبەینێ پێنجشەممە 2018/11/15، پارەكە وەردەگرین و دەیخەینە سەر ژمارە حسابی وەزارەتی دارایی هەرێم و بەمەش دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران خێراتر دەبێت".
















زۆرترین بینراوەکان