موچه‌ی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی‌ هه‌رێم زیاد ده‌كات


نەتەوە  |   09:41:28 2018-11-14  |   (5,759) جار خوێندراوەتەوە

له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستانه‌وه‌ یاسای‌ خانه‌نشینی‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان هه‌موارده‌كرێته‌وه‌و بریكاری‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ش ته‌ئكید له‌هه‌مواری‌ یاسای خانه‌نشینی‌ ده‌كاته‌وه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان، ئاشكراشیده‌كات، "موچه‌ی‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان له‌كاتی‌ خانه‌نشینكردنیان زیادده‌كات".
A+    A-

 

لیوای یاسایی جه‌لال كه‌ریم بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌ سایتی تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی ڕاگه‌یاندوه‌، "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك خانه‌نشینكردنی‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ڕانه‌گیراوه‌، به‌ڵكو هۆكاری‌ خانه‌نشین نه‌بونی‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ به‌هۆی كه‌می‌ موچه‌یان بوه‌ له‌كاتی‌ خانه‌نشینكردنیان، هه‌ربۆیه‌ خۆیان خانه‌نشین نه‌كردوه‌".


وتیشی‌:"له‌خولی‌ پێنجه‌می په‌رله‌ماندا كار بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی‌ یاسای خانه‌نشینی‌ هێزه‌كانی ناوخۆ ده‌كه‌ین به‌جۆرێك كه‌ هاوتای هێزه‌ عیراقیه‌كان بێت  و هه‌مان ئیتمیازاتیان پێبدرێت به‌تایبه‌ت له‌ڕوی‌ موچه‌كانیانه‌وه‌".


سه‌باره‌ت به‌چاره‌نوسی ئه‌و كارمه‌ندو ئه‌فسه‌رو پله‌دارانه‌ی‌ پێشتر خانه‌نشینبون ئاخۆ له‌ئه‌گه‌ری‌ هه‌مواركردنه‌وه‌ی‌ یاساكه‌ سودمه‌ند ده‌بن یان نا, بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ ڕونیكرده‌وه‌، "ئه‌وه‌ بابه‌تێكی‌ یاساییه‌و دوای‌ هه‌مواركردنه‌وه‌ی‌ یاساكه‌ بڕیاری كۆتایی له‌باره‌وه‌ ده‌درێت به‌جۆرێك كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی هێزه‌كانی‌ ناوخۆ بێت و هاوشێوه‌ی‌  خانه‌نشینانی‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی عیراق مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت".
 
















زۆرترین بینراوەکان