ئەوانەی لەشەش كاتژمێر كەمتر دەخەون روبەڕووی مەترسیەكی گەورە دەبنەوە


نەتەوە  |   12:51:30 2018-11-12  |   (170) جار خوێندراوەتەوە

توێژینەوەیەكی نوێی پزیشكی دەریخستووە، "كەمخەویی مەترسیی وشكبوونەوەی جەستە زیاددەكات، كە بە تیپەڕبوونی كات لێكەوتەی خراپتری لەسەر جەستە دەبێت.
A+    A-

 

ئەو توێژینەوە، كە لە جۆرناڵی زانستیی (سلیپ) بڵاوكراوەتەوە، دەریخستووە كەمخەوی بەربەست بۆ كاری سروشتیی هۆرمۆنەكان درووستدەكات، بە تایبەت ئەوانەیان كە كار لەسەر پاراستنی باڵانسی شلەمەنییەكانی جەستە دەكەن، ئەوەش مەترسیی وشكبوونەوەی جەستە زیاددەكات.


توێژینەوەكە، كە لەلایەن زانكۆی پەنسلڤانیای ئەمریكا لەسەر كەسانی پێگەیشتوو لە هەردوو وڵاتی ئەمریكا و چین ئەنجامدراوە، دەریخستووە بەراورد بەوانەی هەشت كاتژمێر دەنوون، ئەوانەی شەش كاژێر و كەمتر دەخەون ئەگەری وشكبوونەوەی جەستەیان زیاترە.


بەپێی توێژینەوەكە، كەمخەوی كاری هۆرمۆنی (ڤازۆپرێسین) تێكدەدات كە بەرپرسە لە رێكخستنی شلەمەنییەكانی جەستە، تێكچوونی كاری ئەو هۆرمۆنە بەهۆی كەمخەویی، دەبیتەهۆی وشكبوونەوەی جەستە.


وەك لە توێژینەوەكەدا روونكراوەتەوە، هۆرمۆنی (ڤازۆپرێسین) بەزۆریی لەكاتی خەودا دەردەدرێ، بۆیە ئەوانەی كەمدەخەون ماوەی چالاكیی ئەو هۆرمۆنەیان كەمترە و سەرەنجام توانای شێدار هێشتنەوەی جەستەیان كەمتر دەبێت، هەستی ماندووبوونی ئەو رۆژانەی خەوی پیویستت نەبووە، بەشێكی پەیوەندی بە وشكبوونەوەی جەستە هەیە، بۆیە ئەو شەوەی كەمدەخەوی، دەبێ رۆژی دواتر بڕی زۆرتری ئاو بخۆیتەوە.


هۆشداریشدراوە كە وشكبوونەوەی جەستە كار لە میزاج و توانای هزریی و جەستەیی دەكات، زۆر دووبارەبوونەوەشی ئەگەری هەوكردنی میزڵدان و بەردی گورچیلە زیاددەكات.
















زۆرترین بینراوەکان