بۆ یەكەمجار دڵنیا كاموسی وێنەی لەگەڵ باوكی بڵاوكردەوە


نەتەوە  |   11:29:42 2018-11-12  |   (2,497) جار خوێندراوەتەوە

خانمە هونەرمەند و پێشكەشكاری ناسراوی كورد "دڵنیا كاموسی" بۆ یەكەمجار وێنەی لەگەڵ باوكی بڵاوكردەوە.
A+    A-

 

دڵنیا لەهەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام دوو وێنە لەگەڵ باوكی بڵاوكردۆتەوە و لەگەڵ وێنەكانیش نوسیویەتی: یەك‌ وشە پێناسەی دەكات "باوك"، لە هەموو كاتە خۆش و ناخۆشەكانی ژیانی لەگەڵم بوووە.


دەشڵێت: هەمیشە پاڵپشت و هاندەرم بووە، ئەو بابی منە، بڕبڕەی پشتی منە، هێزی منە لەهەموو كاتێكدا تاكە پیاوێكە ناتوانێ درو بكا لەگەڵت باوكە، خوا بتپارێزێ كاكە گیان.


دڵنیا خەڵكی شاری بۆكانی رۆژهەڵاتی كوردستانە و چەند ساڵێكە لە باشوری كوردستان دەژیت و جگە لە ئەكتەری ماوەیەكە وەك پێشكەشكار لەسەر شاشەكان دەردەكەوێت و لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانیش خاوەنی هەوادارێكی بەرچاوە.


 
















زۆرترین بینراوەکان