بۆچی نابێت چا و خورما پێكەوە بخورێن؟  


نەتەوە  |   12:21:59 2018-11-11  |   (2,043) جار خوێندراوەتەوە

رەنگە زۆربەمان خواردنی چا و خورمامان پێكەوە تاقیكردبێتەوە، بەڵام پسپۆڕێكی كوردی بواری پزیشكی، رایدەگەیەنێت، "باشترە پێكەوە نەخورێن و ئەگەر بخورێن، ناتوانرێت بڕی پێویست سود لە خورما وەربگیرێت".
A+    A-

 

د. عەبدولواحید محەمەد ساڵح، پسپۆڕی بواری پزیشكی و مامۆستای بەشی پزیشكی زانكۆی سلێمانی لە نوسینێكدا لە فەیسبوكی خۆی ئاماژەی بەوەكردووە، "خواردنەوەی خورما و چا بەیەكەوە هیچ كێشەیەكی تەندروستیت بۆ دروست ناكات و سودیشیت پێ ناگەیەنێت، بەڵكو دەبێتە هۆی لەدەست دانی ئەو سودە گرنگانەی كە خورما هەیەتی نەك تەنها خورما، بەڵكو چا لەگەڵ هەر شتێكدا یان لەدوایدا دەبێتە هۆی لەدەست دانی سودەكەی".


دەشڵێت: خورما دەوڵەمەندە بە (پرۆتین، ڤیتامینەكانیB6, B5, B2, B1.) و كالیسیۆم، ئاسن، پۆتاسیۆم، مەگنسیۆم، مەنگەنیز، شەكر، ڕیشاڵ ، سۆدیۆم) و سودەكانی ئەمانەن:

 

1_دەبێتە هۆی گەشە كردن و تەندروستی و بەهێز بوونی ئێسك و ددان.
2_یارمەتی ئەو بەكتریا سود بەخشانە دەدات كە لەناو ڕیخۆڵە دا هەن.
3_ڕێگری دەكات لە توشبوون بە كەمخوێنی و یارمەتی زیاد بوونی خوێن دەدات.
4_دەبێتە هۆی دروست بوونی ماسولكە.
5_خورما شەكری تێدایە سەرچاوەیەكی باشە بۆ دەست كەوتنی وزە.
6_یارمەتی كۆئەندامی دەمار دەدات.
7_یارمەتی بەهێز بوونی دڵ دەدات و ڕێگری دەكات لە جەڵتە.
8_ڕێگری دەكات لە توش بوون بە قەبزی.


د.عەبدولواحید محەمەد ساڵح رێنمایی ئەوەی دەداتە هاوڵاتیان كە پێكەوە خورما و چا نەخۆن.
 
















زۆرترین بینراوەکان