هەولێرو بەغدا ڕێككەوتن


نەتەوە  |   11:31:38 2018-11-11  |   (1,934) جار خوێندراوەتەوە

بۆ لابردنی‌ "خاڵە گومرگیەكانی‌ سنوری‌ پارێزگای‌ كەركوك" حكومەتی‌ عیراق و حكومەتی‌ هەرێم گەیشتنە ڕێككەوتن، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمیش وردەكارییەكەی‌ ئاشكرادەكات.
A+    A-

 

ساماڵ عەبدوڵا، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێم ڕایگەیاند، "لەكۆبونەوەی‌ وەفدی‌ عیراق كە بۆ یەكخستنی كاری بازرگانی و ڕێوشوێنەكانی گومرگی سەردانی‌ هەرێمیان كرد، هەردولا بۆ لابردنی‌ خاڵە گومرگیەكان گەیشتینە ئەو ئەنجامەی‌ دەبێت ئەو خاڵە گومرگیانەی‌ لەنێوان (هەولێر ـ كەركوك)، (سلێمانی ـ كەركوك) دانراون لاببرێن".


ناوبراو وتیشی‌:"لابردنی‌ خاڵە گومرگیەكان بەبێ هیچ مەرجێكی‌ پێشوەختە بووە، چونكە ئەو خاڵە گومرگیانە بۆ هەرێم و هەمیش بۆ ناوەندو خواروی‌ عیراق بونەتە كۆسپ بۆ جوڵەی‌ بازرگانی‌ و جوڵەی‌ هاوڵاتیانیش".


رونیشیكردەوە، "ئەو خاڵە گومرگیانە پێچەوانەی‌ مادەی‌ 24ی‌ دەستوری‌ عیراقەو لەگەڵ یاسای‌ گومرگی‌ یەكناگرێتەوە، لەو چوارچێوەیەشدا هەردولا گەیشتینە ئەو ئەنجامەی‌ ئەو خاڵە گومرگیانە هەڵبگیرێن و لاببرێن، ئەنجومەنی‌ نوێنەرانیش بڕیاری‌ دەركردوە كە لەسەرەتای‌ دەستبەكاربونی‌ حكومەتی‌ نوێدا، دەبێت ئەو بڕیارە بخەنە بواری‌ جێبەجێكردنەوە ئەو خاڵە گومرگیانە لاببرێن".
















زۆرترین بینراوەکان