گۆڕانكاری لە خشتەی دابەشكردنی موچەدا دەكرێت


نەتەوە  |   00:30:34 2018-11-11  |   (4,440) جار خوێندراوەتەوە

له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 8 وەزارەتی دارایی حكومەتی "هەرێم"، گۆڕانكاری لە خشتەی دابەشكردنی موچەی دەكات و رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ جگە لەو وەزارەتە، موچەی وه‌زاره‌ت و توێژێكیش خه‌رج ده‌كرێت.
A+    A-

 

به‌پێی زانیارییه‌كان بڕیارە ئه‌مڕۆ یەكشەممە 11/11/2018، موچەی وەزارەتی دارایی و ئابوری دابەشبكرێت، هاوكات لەگەڵ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش موچەی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی و خانەوادەی شەهیدانیش دابەشبكرێت.


هه‌ر به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ ڕۆژی دووشەممە 12/11/2018، موچەی هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵاو سامانە سروشتییەكان دابەشدەكرێت و بۆ ئەو مەبەستەش پارەی پێویست تەرخانكراوە.
 
















زۆرترین بینراوەکان