ئاشکرا بوو .. بەڕێوەبەری دەزگایەکی ڕاگەیاندن دەستدرێژی سیکسی کردۆتە سەر چەند ژنێک


نەتەوە  |   11:40:44 2018-11-10  |   (4,646) جار خوێندراوەتەوە

دادگا رۆژنامەنووسێک بە 12 ساڵ زیندانیکردن سزا دەدات، بەهۆی دەستدرێژیکردنی سێکسی و بازرگانیکردن بە مرۆڤ.
A+    A-

 

تۆفیق بوعشرین، دامەزرێنەر و خاوەنی ئیمتیازی رۆژنامەی (ئەخبار ئەلیەوم)ی مەغریبی لە مانگی 2ـی رابردوو لە بارەگای رۆژنامەکەی لە شاری دارولبەیزا دەستگیر کرا.

 

رۆژی شەممە 10/11/2018، دادگای بیدائیی دارولبەیزا سزای 12 ساڵ زیندانیکردن و پێبژاردنی بڕی 200 هەزار درهەمی مەغریبی (نزیکەی 20 هەزار دۆلار)ی بەسەر تۆفیق بوعشرین سەپاند.

 

بوعشرین بە تاوانی بازرگانیکردن بە مرۆڤ، قۆستنەوەی پێویستیی ژنان و بەکارهێنانی دەسەڵات بۆ دەستدرێژیکردنە سەر ژنان، ئەو دوو سزایەی بەسەردا سەپێندرا.
















زۆرترین بینراوەکان