نوسەرێکی بەناوبانگی کورد کۆچی دوایی کرد


نەتەوە  |   11:21:55 2018-11-05  |   (413) جار خوێندراوەتەوە

خاتوو مریەم قازی، چیرۆکنووس، ڕەخنەگری ئەدەبی و چالاکی بواری مافەکانی ژنانی خەڵکی مەھاباد، ئەمڕۆ دووشەممە بەھۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
A+    A-

خاتوو مریەم قازی، بەھۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کردووە و بڕیارە بە بەشداریی جەماری ئەدەبدۆستی مەھاباد و شارەکانی دیکەی کوردستانی ڕۆژھەڵات لە گۆڕستانی ھونەرمەندانی مەھاباد بە خاک بپسێردرێت.

مریەم قازی، کە یەکێک لە ژنە نووسەر و بوێرەکانی ڕۆژھەڵات و لە بنەماڵەی قازییەکانی مەھابادە، جیا لە بواری ئەدەب و نووسین، چالاکوانێکی شێلگیری بواری مافەکانی ژنانیش بوو.

ـ مریەم قازی لە ساڵی 1342ی ھەتاوی (1964ی زایینی) لە مەھاباد لەدایک بووە، ھەر لە قۆناغی سەرەتاییەوە لە قوتابخانە ھۆگری نووسین بووە.

ـ ساڵی 1366ی ھەتاوی (1987ی زایینی) بە جیدی کاری نووسینی دەست پێکردوە.
ـ یەک دوو ساڵ پاش کارەساتی ھەڵەبجە چیرۆکێکی بە ناوی پەرژین لەسەر ئەو کارەساتە نووسیوە و لە گۆڤاری سروەدا بڵاو کراوەتەوە.

 
















زۆرترین بینراوەکان