کارمەندانی کۆمپانیای گوگڵ بەم هۆکارە مانگرتن رادەگەیەنن


نەتەوە  |   12:44:55 2018-11-01  |   (183) جار خوێندراوەتەوە

loading...
ئەمڕۆ پێنج شەممە سەدان کارمەندی کۆمپانیای گوگڵ بەهۆی گێچەڵی سێکسی و نادادیی ئیدارییەوە دەستیان لە کارەکانیان هەڵگرت و مانگرتنیان راگەیاند.
A+    A-


بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، رێکخەرانی مانگرتنەکە داوای لێپێچینەوە لە حاڵەتەکانی گێچەڵی سێکسی و رەگەزیی و نادادپەروەریی لە مووچەی کارمەنداندا دەکەن.

 

هاوکات سوندرا پیشای بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای گوگڵ رایگەیاندووە، "کارمەندەکان چەند بیرۆکەیەکی ئەرێنییان پێشنیازکردووە و سەرجەم بیرۆکەکانیان بەهەند وەردەگیرێت لەلایەن کۆمپانیاکەمانەوە".

 

ناڕەزایی کارمەندەکانی کۆمپانیای گوگڵ دوای ئەوە هات یەکێک لە بەڕێوبەرانی کۆمپانیای گوگڵ تۆمەتبارکراوە بە ئەنجامدانی گێچەڵی سێکسی دژی چەند کارمەندێکی کچی کۆمپانیاکە، بەڵام دواتر بڕی 90 ملیۆن دۆلاری وەرگرتووەو لەکارەکەی دوورخراوەتەوە.

 





loading...











زۆرترین بینراوەکان