موچه‌ی مانگی 8 دابه‌شده‌كرێت


نەتەوە  |   08:34:59 2018-10-31  |   (13,739) جار خوێندراوەتەوە

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی هه‌شت ده‌كات، به‌رپرسێكی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت: خشته‌ی پێدانی موچه‌ ناگۆڕێت و هه‌روه‌ك خۆیه‌تی.
A+    A-

 

به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ ده‌ستكه‌وتوون، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 4ی 11ی 2018، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 8ی وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان ده‌كات.


له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه‌، په‌ری نوری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بودجه‌ له‌وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند: خشته‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ بۆ مانگی 8، ناگۆڕێت و هه‌روه‌ك خۆیه‌تی، هه‌ر وه‌زاره‌تێك له‌ چ رۆژێكدا موچه‌ی مانگی 7ی وه‌رگرتووه‌، ئه‌م مانگه‌ش هه‌رواده‌بێت.


ناوبراو له‌ كۆتایی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی ئێس ئێن ئێن ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بڕیاری دابه‌شكردنی موچه‌، له‌ وه‌زاره‌تی دارایی نییه‌، به‌ڵكو لیژنه‌ی باڵای دارایی، كه‌ له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌ن بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات.
 
















زۆرترین بینراوەکان