له‌باره‌ی‌ مووچه‌ی‌ مانگی‌ هه‌شته‌وه‌ زانیارییەک ئاشكراده‌كرێت


نەتەوە  |   19:32:23 2018-10-23  |   (8,584) جار خوێندراوەتەوە

دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ مانگی‌ حه‌وت لەم هەفتەیەدا كۆتایی‌ پێدێت و وه‌زاره‌تی‌ دارایش "ئاماده‌كاریی‌ بۆ ‌دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ مانگی‌ هه‌شت ده‌كات، بەرپرسێکی بانكی ناوه‌ندیش زانیارییەک لەبارەی ئەگەری پێشخستنی مووچەی مانگی هەشتەوە ئاشکرا دەکات".
A+    A-


مانگه‌كانی رابردوو له رۆژانی (17 بۆ 21)ی مانگ حكومه‌تی عیراق بڕی 317 ملیار دیناری ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كرد، به‌ڵام مانگی رابردوو ناردنی پاره‌كه‌ی پێشخست بۆ 15ی مانگ.

 

له‌باره‌ی پێشخستنی ناردنی پاره‌كه‌شەوە بۆ مووچه‌ی مانگی هه‌شتی ئه‌مساڵ، حاجی عابد مزوری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندی به تۆڕی هەواڵی سلێمانی-ی وتووە: "هێشتا هیچ بڕیارێكمان له‌باره‌ی ناردنی پاره‌كه‌وه‌ به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه‌و هه‌ركاتێكیش بگات راسته‌وخۆ وه‌زاره‌تی دارایی هەرێم ئاگادار ده‌كەینه‌وه‌".

 

راشیگەیاندووە: "ئه‌گه‌ر به‌غدا 317 ملیار دیناره‌كه‌ پێش واده‌ی‌ دیاریكراوی‌ خۆی‌ بینێرێت، ئەوا به‌دڵنییایه‌وه‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ش پێش ده‌خرێت".

 

بەڵام وەزارەتی دارایی لەبارەی پێشخستنەوە هیچی رانەگەیاندووە و وەک پێشتر ئاماژەی پێکردووە مووچە لە 5ی هەموو مانگێکدا دەستپێدەکات.
















زۆرترین بینراوەکان