ئەم ئێوارەیە نرخی نەوت هاڕەیکردە خوارەوە


نەتەوە  |   17:30:31 2018-10-23  |   (734) جار خوێندراوەتەوە

نرخی جۆرەکانی نەوت ئەم ئێوارەیە بەگوێرەی بۆرسەی جیهانیی بەراورد بە سەرلەبەیانیی بە هەردوو جۆری برێنت و خاوەوە دابەزینێکی بەرچاوی تۆمارکرد.
A+    A-


لەو رووەشەوە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە رێكەوتی 2018/10/23 نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت دابەزییەوە بۆ 77 دۆلارو 73 سەنت. لەکاتێکدا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەکاتی دەستپێکی مامەڵەدا بە نزیکەی 79 دۆلارو 50 سەنت مامەڵەی پێوە کرابوو.

 

هەرچی نەوتی خاوی سوكی ئەمریكاییشە بەهەمان شێوە دابەزینی تۆمارکردووەو نرخی بەرمیلێک هاتووەتە سەر 67 دۆلارو 48 سەنت لەکاتێکدا سەرلەبەیانی بە 69 دۆلارو 28 سەنت مامەڵەی پێوە کرابوو.
















زۆرترین بینراوەکان