بەفەڕمی حكومەت موچەی بەشێك لە موچەخۆرانی زیاد ده‌كات 


نەتەوە  |   00:34:42 2018-10-23  |   (5,141) جار خوێندراوەتەوە

فەرمانگەی "شەهیدانی دەستی حزبی بەعس" ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، ئەو خانەوادانەی شەهیدێك زیاتریان هەیە، موچە و ئیمتیازاتیان زیاد كراوە و دەتوانن سەردانی فەرمانگەكە بكەن بۆ بەڕێكردنی كارەكانیان.
A+    A-

 

لە ڕاگەیەندراوێكدا دەستەی خانەنشینی نیشتیمانی عێراق بڵاویكردۆته‌وه‌، بەپێی ماددەی 16، ژمارەی دووی ساڵی 2016، هەر خانەوادەیەك لە شەهیدێك زیاتری هەبێت، ئەوا نیوموچەی دیكەی پێدەدرێت.


لە به‌شێكی تری ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، جگە لە موچە، نیوەی ئیمتیازی شەهیدێك وەردەگرێت، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ حكومەتی هەرێم هێشتا موچەی مانگی ئازاری كەسوكاری شەهیدانی دابەشنەكردووە.
 
















زۆرترین بینراوەکان