پشووی فه‌رمی راگه‌یه‌ندرا


نەتەوە  |   00:06:13 2018-10-23  |   (6,945) جار خوێندراوەتەوە

به‌بۆنه‌ی "چله‌ی شه‌هیدبوونی ئیمام حسێن"ه‌وه‌ شه‌ش پارێزگای عێراق چه‌ند رۆژێك پشوویان راگه‌یاند، كه‌ جگه‌ له‌چه‌ند فه‌رمانگه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری سه‌رجه‌م فه‌مانگه‌كانی پارێزگاكان ده‌گرێته‌وه‌.
A+    A-

 

له‌وباره‌یه‌وه‌ نسه‌یف خیتابی، سه‌رۆكی ئه‌جومه‌نی پارێزگای كه‌ربلا رایگه‌یاند: رۆژی سێشه‌ممه‌ 23/10/2018 له‌سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كاندا پشووی فه‌رمییه‌، ئه‌و پشووه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت تا كۆتایی چله‌كه‌.


له‌لایه‌كی تره‌وه‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌جه‌فیش رایگه‌یاندوه‌، له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ 24ی تشرینی یه‌كه‌م له‌ هه‌موو پارێزگاكه‌ ده‌وامی فه‌رمی راده‌گیرێت، ئه‌و پشووه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت تا هه‌فته‌ی داهاتوو رۆژی 31ی هه‌مان مانگ.


هاوكات ئه‌نجومه‌نی پارێزگای بابل-یش رۆژانی 28 و 29 و 30 و 31ی تشرینی یه‌كه‌می كرده‌ پشووی فه‌رمی، هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی پارێزگای زیقاریش رۆژی 28 تا 30 مانگی كرده‌ پشووی فه‌رمی.


ئه‌نجومه‌نی پارێزگای واسیتیش رۆژانی یه‌كشه‌ممه‌ و دووشه‌ممه‌ و سێشه‌ممه‌ی داهاتووی كرده‌ پشووی فه‌رمی، ئه‌نجومه‌نی پارێزگا به‌سره‌ش، هه‌مان رۆژانی یه‌كشه‌ممه‌ و دووشه‌ممه‌ و سێشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتووی كرده‌ پشووی فه‌رمی.
 
















زۆرترین بینراوەکان