فوئاد حسێن بۆ پۆستێکی تری بەغدا کاندید دەکرێت


نەتەوە  |   19:39:02 2018-10-22  |   (3,472) جار خوێندراوەتەوە

سەرچاوەیەكی باڵا لە پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت: "لە كابینەی نوێی حكومەتی عیراق بە سەرۆكایەتی عادل عەبدولمەهدی دا دوو وەزارەتیان بەردەكەوێت و ناوی كاندیدەكانیان بۆ ئەو دوو وەزارەتە ئاشكرادەكات.
A+    A-


ئەو سەرچاوەیە بە سایتی خەڵک-ی وتووە بەپێی ڕێككەوتنەكان تائێستا سێ وەزارەت بۆ كورد یەكلایی بۆتەوە، كە دوو وەزارەتیان بەر پارتی دەكەون.

 

سەبارەت بە وەزارەتەكانیش رایگەیاندووە، "ئەو دوو وەزارەتەی بۆ پارتی دانراون بریتین لە وەزارەتی دارایی و وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران".

 

ئەوەشی ئاشكراكردووە کە پارتی ناوی كاندیدەکانی بۆ وەزارەتەكان پێشكەش دەكات و دەڵێت د. فوئاد حسێن، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم کاندیدە بۆ پۆستی وەزیری دارایی و ڤیان دەخیلیش پەرلەمانتاری خولی پێشوو بۆ وەزیری كۆچ و كۆچبەران كاندید كراون.
















زۆرترین بینراوەکان