مەلایەك لە مزگەوت كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا


نەتەوە  |   11:59:52 2018-10-22  |   (3,655) جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە مەلایەك، كە پێشنوێژی مزگەوتی "شێخ مستەفا"یە لە بازاڕی سورچیانی شاری هەولێر، لە نێو مزگەوت كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافیش هەواڵەكەی پشتڕاست كردەوە.
A+    A-

 

ئەمڕۆ دووشەممە 22/10/2018 مەلایەك بەناوی "عەبدوڵا ئەحمەد"، كە پێشنوێژی مزگەوتی شێخ مستەفایە لە بازاڕی سورچیانی شاری هەولێر، لە نێو مزگەوت كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.


لای خۆشیەوە نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف هەواڵەكەی پشتڕاست كردەوە و رایگەیاند "تائێستا تەنیا ئەوە دەزانین كە مەلا عەبدوڵا خۆی كوشتووە، بەڵام نازانین بەچی خۆی كوشتووە".
















زۆرترین بینراوەکان