گۆڕان هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن راگه‌یاند


نەتەوە  |   00:01:06 2018-10-22  |   (254) جار خوێندراوەتەوە

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان "ره‌تده‌كاته‌وه‌"و ده‌ڵێت دواخستنی راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ مه‌به‌ستی ده‌ستكاریكردنی ئه‌نجامه‌كان بوو.
A+    A-

 

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاندووه‌، سەر لەبەری ئەنجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان رەت دەکاتەوەو هەموو رێوشوێنێکی ئوسوڵی دەگرێتەبەر بۆ ئەو مەبەستە.

 

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌،"لێرەوە بە پێویستیشی دەزانین، سوپاسی خۆمان ئاڕاستەی ئەو دەستەیە بکەین لە ئەنجومەنی کۆمسیاران،  ئازایانە ئەو ئەنجامەیان رەتکردەوە."

 

شه‌وی شه‌ممه‌ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی راگه‌یاند، چوار ئه‌ندامی ئەنجومەنی کۆمسیۆن واژۆیان له‌سه‌ر ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردن نه‌كرد.


 
















زۆرترین بینراوەکان