وێنە... یەكێتی دوو كاندید بۆ وەزارەتی دادی عیراق دیاری دەكات


نەتەوە  |   19:32:50 2018-10-21  |   (1,515) جار خوێندراوەتەوە

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دوو کەسی بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی داد کاندیدکردووە، کە بڕیارە ئەو پۆستە لە کابینەکەی عادل عەبدولمەهدیدا بدرێت بەو حزبە.
A+    A-


بە گوێرەی هەواڵێک کە لە سایتی فەرمیی یەکێتیدا بڵاوکراوەتەوە، یەکێتی دوو کەسی بۆ ئەو پۆستە دیاریکردووە کە هەردووکیان یاسایین.

 

بەپێی ئەو هەواڵە هەریەک لە خالید شوانی  ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی و سمكۆ ئەسعەد ئەدهەم راوێژكاری یاسایی مەكتەبی سیاسی ئەو حزبە دیاریکراون بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە.

 

هەرچی خالید شوانییە لە دوای 2003وە وەک کەسایەتییەک دەرکەوتووەو دوو خولی یەکەم و دووەمی ئەنجومەنی نوێنەران ئەندامی ئەو ئەنجومەنە بووە لەفراکسیۆنی یەکێتی و لە هەڵبژاردنی 2010دا بۆ خولی دووەم لە دە یەکەمەکە بوو لە رووی بەدەستهێنانی دەنگەوەو نزیکەی 60 هەزار دەنگی لەسەر ئاستی پارێزگای کەرکوک بەدەستهێناو لە 2014-2018 ش بۆ ماوەی چوار ساڵ وتەبێژی فەرمیی سەرۆکایەتیی کۆماری عیراق بووەو لەدایکبووی ساڵی 1975-ە.

 

سمکۆ ئەسعەدیش لە سەرەتای نەوەدەکانی سەدەی رابردووەوە لە رێی خوێندکارانەوە دەرکەوت و ماوەیەک سکرتێی رێکخراوی کۆمەڵەی خوێندکارانی یەکێتی بووەو دواتر وەک ئەندام مەکتەب لە چەند ئۆرگانێکی جیاجیای ئەو حزبەدا  کاری کردووەو ئێستا راوێژکاری یاسایی مەکتەبی سیاسیی یەکێتییەو خەڵکی سلێمانییە.
















زۆرترین بینراوەکان