ریاڵ مەدرید پیرۆزبایی لە رۆناڵدۆ دەکات!


نەتەوە  |   18:08:07 2018-10-21  |   (656) جار خوێندراوەتەوە

لەپای یارییەکەی شەوی رابردوو کە "تێیدا کریستیانۆ رۆناڵدۆ گۆڵی یەکەم و یەکسانبوونی تۆمارکرد، پێگەی ئەلەکترۆنیی ریاڵ مەدرید بەو بۆنەیەوە پیرۆزبایی لەو ئەستێرەیەی تۆپی پێ دەکات.
A+    A-


دوای ئەوەی شەوی رابردوو یانەی یۆڤانتۆس بەرامبەر بە یانەی جیرۆنا یەکسان بوون، کەتێیدا  کریستیانۆ رۆناڵدۆ گۆڵی یەکەمی یاریەکە و یانەی یۆڤانتۆسی کردو بەو گۆڵەش کە تۆماری کرد ژمارەی گۆڵەکانی لە خولە ئەوروپیەکاندا گەیاندە 400 گۆڵ و بووە یەکەم یاریزان لە مێژووی پێنج خولە بەھێزەکەی ئەوروپادا.

 

 ئەو 400 گۆڵە کە رۆناڵدۆ تۆماریکردووە، 311 گۆڵی بە درێسی ریاڵ مەدریدەوە تۆمار کردووە، بۆیە یانەکەی پێشووی لە پێگە ئەلەکترۆنییەکەی خۆیەوە پیرۆزبایی لە رۆناڵدۆ دەکات.
















زۆرترین بینراوەکان