ئەم کارە رادەگیرێت و قەرەبووی هاووڵاتیانیش دەکرێتەوە


نەتەوە  |   17:54:46 2018-10-21  |   (1,697) جار خوێندراوەتەوە

حکومەت داوایەک لە هاووڵاتیان دەکات سەبارەت بە "بەستنی پێوەری ئاو بۆ ماڵان و فەرمانگەی ئاوی شارەزوور داوا لە هاووڵاتیانی سنوورەكە دەكات بەهیچ جۆرێك پێوەر نەكڕن تا تێستیان بۆ دەكرێت".
A+    A-


لە راگەیەنراوێكیدا فەرمانگەی ئاوی شارەزوور رایدەگەیەنێت: بە فەرمانێك لە سەرووی خۆیانەوە بەستنی پێوەری ئاوی ماڵان  راگیراوەو داواش لە هاووڵاتیان دەكات بەهیچ جۆرێك پێوەری زیرەك (سەعاتی ئاو) نەكڕن و نەیبەستن.

 

لەو راگەیەنراوەدا زانیاریی زیاتر ئاشکرا کراوەو  داوای راگرتنی بەستنی پێوەری ئاو کراوە، تا ئەوكاتەی هەرسێ جۆری پێوەرەكە تێست دەكرێت، چونكە دەركەوتووە كێشەی هونەریی لە پێوەرەكاندا هەیە، بۆیە بەهیچ جۆرێك پێوەری زیرەك (سەعاتی ئاو) نەكڕن و نەیبەستن تا دەرچوونی پێوەرەكان لە تێست.

 

ئاماژەش بەوە دراوە کە هەركاتێك پێوەرەكان لە تێست دەرچوون، بەفەرمی رایدەگەیەنن و كاتی بەستن و دووبارە دەستپێكردنەوەی پێوەرەكانیش دیاریی دەكەن.

 

لە كۆتایی راگەیاندراوەكەشدا هاتووە: ئەو ماڵانەی پێوەرەكەیان كڕیووەو بەستوویانە، قەرەبوو دەكرێنەوە بە پێوەری تێستكراو.
















زۆرترین بینراوەکان