دابەشكردنی نەوت دەستپێدەكاتەوە  


نەتەوە  |   13:27:54 2018-10-21  |   (5,776) جار خوێندراوەتەوە

لیژنەی سەرپەرشتی دابەشكردنی نەوت لە "پارێزگای هەڵەبجە" ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی دابەشكردنی نەوت لە ناوچەی هەورامان بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لەناو پارێزگاكە دابەشكردنی نەوت ڕادەگیرێت وكۆتایی هەفتە دابەشكردنی لە ناو هەڵەبجە دەستپێدەكاتەوە.
A+    A-

 

لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (نەتەوە) كەوتووە لیژنەی سەرپەرشتی دابەشكردنی نەوت لە هەڵەبجە ڕایگەیاندووە، پێشتر بڵاوكرایەوە ڕۆژی یەك شەممە 21ی تشرینی یەكەم دەست بە دابەشكردنی نەوت لە ناو شاری هەڵەبجە دەكرێتەوە، بەڵام بۆ كۆتایی هەفتە دوادەكەوێت.


ئاماژە بەوەشكراوە، دواكەوتنی دابەشكردنی نەوت لە ناو سەنتەری شارەكە بەهۆی دابەشكردنی بەشە نەوتە لەناوچەی هەورامان و ڕۆژی چوار شەممە لە هەڵەبجە دەستپێدەكاتەوە، جەختیشدەكرێتەوە، دانیشتوانی ناوچەی هەورامان بە پێی ئەم خشتەیە نەوت وەردەگرن، "ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە نەوت لە تەوێڵە و بیارە دابەشدەكرێت.
 
















زۆرترین بینراوەکان