ئاگادارییەكی گرنگ بۆ شۆفێران بڵاودەكرێتەوە


نەتەوە  |   11:43:54 2018-10-21  |   (422) جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی "گەرمیان" ئاگادارییەكی لەبارەی مەترسییەكی جۆرە شۆفێریكردنێك بڵاوكردەوە.
A+    A-

 

ئەمڕۆ یەكشەممە 21/10/2018، بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی گەرمیان ئاگادارییەكی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك)ب بڵاوكردەوە، كە تێیدا ھاتووە: "لەوانەیە زۆر جار بە ھیلاكی و خەواڵووییەوە شۆفێری بكەیت، بەڵام پێ دەچێت تەنیا مەترسیی بۆ سەر ژیانی خۆت دروست بكەیت و ھیچ سوودێك بەخۆت ناگەیەنێت".


باس لەوەشكراوە، بەپێی توێژینەوەكان دەركەوتووە كەمخەوی دەتوانێت كاریگەریی نەرێنی لەسەر سەلامەتیت دەبێت لەكاتی شۆفێریدا، ھەروەھا پێویستە شەوانە 7 تا 9 كاتژمێر بخەویت، ئەگەر كەمتر بێت، ئەو كاتە مەترسیدارە و بەپێی ئەوەش ڕێژەی مەترسییەكە زیاد دەكات و بریتییە لەمانەی خوارەوە:

 

- ئەگەر 6 تا 7 كاتژمێر بخەویت، ئەوا ئەگەری ڕووداوی ھاتوچۆ 1.3 ئەوەندەی كەسێكی ئاسایی دەبێت.

- ئەگەر 5 تا 6 كاتژمێر بخەویت، ئەوا ئەگەری كارەسات 1.9 ئەوەندەی كەسێكی ئاسایی دەبێت.

- ئەگەر 4 تا 5 كاتژمێر بخەویت، ئەوا ئەگەری ڕووداوی ھاتوچۆ دەگاتە 4.3 ئەوەندەی كەسێكی ئاسایی.

- ئەگەر كەمتر لە 4 كاتژمێر بخەویت، ئەگەری ڕووداوی ھاتوچۆ دەگاتە 11.5 ئەوەندەی كەسێكی ئاسایی.
 
















زۆرترین بینراوەکان