پلانی حكومەت بۆ كەمكردنەوەی دەرماڵەی موچەخۆران ئاشكرادەكرێت


نەتەوە  |   11:04:38 2018-10-21  |   (5,342) جار خوێندراوەتەوە

پلانێكی "حكومەت" بۆ كەمكردنەوەی دەرماڵەی موچەخۆران ئاشكرادەكرێت و پەرلەمانتارێكی یەكێتیش لەپەرلەمانی كوردستان دوایین زانیاری لەبارەی رێكخستنەوەی سیستمی موچەی پلە تایبەت و پلە باڵاكان ڕوونكردنەوە دەدات.
A+    A-

 

قادر ڕەزگەیی، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی، لەپەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند،" پێشتر پرۆژەیەكیمان ئامادەكرد تایبەت بوو بە رێكخستنەوەی موچەی پلە باڵاكان و وادەیەكیش بۆ كۆبوونەوەی پەرلەمان دیاریكرا و لەلایەن لیژنەی تایبەتمەنیشدەوە راپۆرتی لەبارەوە ئامادەكرا".


ناوبراو لە درێژەی لێدانەكەی بۆ سایتی تۆڕی هەواڵی سلێمانی وتیشی: بەڵام نەتوانرا گفتوگۆ لەسەر ئەو پرۆژەیە بكرێت، بەو پێیەی هەر پڕۆژەیەك كە ڕەهەندی دارایی هەبێت، دەبێت حكومەت رەزامەندی لەسەر بدات، بەڵام ئامادەنەبوو بەشداری كۆبوونەوەكە بكەن، هەر بۆیە چارەنووسی موچەی پلە تایبەت و پلە باڵاكان وەك خۆی مایەوە.

 

ئەو پەرلەمانتارە چەند زانیارییەكی لەبارەی پلانی حكومەت بۆ كەمكردنەوەی كۆی گشتی پارەی تەرخانكراو بۆ دەرماڵەی فەرمانبەران خستەڕوو، بەجۆرێك كە بڕی 320 ملیار دینار بۆ كۆی گشتی دەرماڵەی موچەخۆران دیاریكراوە، بەڵام پلانی حكومەت ئەوەبووە ئەو بڕە كەمبكرێتەوە بۆ 90 ملیار دینار، وتی: بۆیە ئێمە وەك پەرلەمان رەزامەند نەبووین دەرماڵەی فەرمانبەران بۆ ئەو بڕە كەمبكرێتەوە.


هێمای بۆ ئەوەشكرد، خولی پێنجەمی پەرلەمان بەهەماهەنگی لەگەڵ حكومەت دەتوانێت بڕیاری كۆتایی لەبارەی  رێكخستنەوەی سیستمی موچەی پلە تایبەت و پلە باڵاكان، بدات بەجۆرێك كە لە بەرژەوەندی سەرجەم موچەخۆراندا بێت.
 
















زۆرترین بینراوەکان