وادەی تانەدان لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن راگەیەنرا


نەتەوە  |   10:41:37 2018-10-21  |   (236) جار خوێندراوەتەوە

ئەو لایەنانەی، كە لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ناڕازین لە "سبەینێوە" دەتوانن لە دادگای پێداچوونەوە بۆ ماوەی سێ رۆژ تانە لە ئەنجامەكان بدەن.
A+    A-

 

سەیاح كورەچی، ئەندامی ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی رایگەیاند: هەر لایەنێك لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ناڕازییه، دەتوانێت لە سبەینێوە بۆ ماوەی سێ رۆژ لە دادگای پێداچوونەوە تانە لە ئەنجامەكان بدەن، دادگاش بۆ ماوەی هەفتەیەك دەتوانێت وەڵامی تانەكان بداتەوەو ئەنجامی دادگاش بنبڕە.


شەوی رابردوو كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی ئەنجامی هەڵبژاردنی 30ی ئەیلولی پەرلەمانی كوردستانی راگەیاند.
 
















زۆرترین بینراوەکان