لەگەڵ موچەی‌ مانگی‌ هەشتدا موچەیەكی‌ دیكەش بەم كەسانە دەدرێت


نەتەوە  |   09:52:44 2018-10-21  |   (10,353) جار خوێندراوەتەوە

ژمارەیەك لە"مامۆستایان" لەگەڵ دابەشكردنی‌ موچەی‌ مانگی‌ حەوتی‌ فەرمانبەران موچەیان پێنەدرا، پەروەردەش هۆكارەكەی‌ ڕوندەكاتەوەو بەرپرسێكی‌ پەروەردەش ڕایدەگەیەنێت، "لەگەڵ موچەی‌ مانگی‌ هەشتدا موچەی مانگی‌ حەوتیش بۆ ئەو مامۆستایانە خەرجدەكرێت".
A+    A-

 

شێركۆ سەعید بەڕێوەبەری‌ ژمێریاری‌ لەبەڕێوەبەرایەتی‌ گشتیی‌ پەروەردەی‌ سلێمانی‌ ڕایگەیاند، "ژمارەیەك مامۆستا كە لەمانگی‌ تەمموزی ئەمساڵدا كۆتایی بەمۆڵەتی‌ بێ موچەكەیان هاتووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی‌ فەرمانی دەستبەكاربونەكەیان لەناوەڕاستی‌ مانگی‌ حەوتدا بۆ دەردەكرێت، ئەوكاتەش لیستی‌ موچە ئامادەكرابوو، بۆیە نەتوانرا موچەی مانگی حەوتیان بۆ خەرجبكرێت".


ناوبراو وتیشی‌:"لەگەڵ موچەی‌ مانگی‌ هەشتی ئەمساڵدا موچەی‌ مانگی‌ حەوتیش بۆ ئەو مامۆستایانە خەرجدەكرێت و بەلیستێكی‌ جیاواز پێیاندەدرێت و مافیان نافەوتێت".


شێركۆ سەعید لەكۆتایی لێدوانەكەی بۆ سایتی ئێس ئێن ئێن وتی"لەئێستادا سەرەموچە بۆ مامۆستایان ئەژماردەكرێت و بەگوێرەی‌ بریارێكی‌ وەزارەتی‌ دارایی هەرێمیش كە لە1ی 8ی 2017وە كاری‌ پێدەكرێت، ئەگەر هەر مامۆستایەك سەرەموچەی بۆ ببەسترێت، موچەكەی‌ كەمناكات و نابێتە هۆی گۆڕانكاریی لەپاشەكەوتی‌ موچەكەی‌، لەكاتێكدا پێشتر ئەگەر سەرەموچە بۆ موچەخۆران ببەسترایە، بەهۆی سیستمی‌ پاشەكەوتەوە موچەكەی كەمتر دەبۆوە، بەڵام ئێستا ئەو حاڵەتە ڕونادات".
















زۆرترین بینراوەکان