ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان راده‌گه‌یه‌نرێت


نەتەوە  |   23:53:34 2018-10-20  |   (1,027) جار خوێندراوەتەوە

کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رادەگەیەنێت و كۆمسیارێكیش ده‌ڵێت، ته‌نها نوێنه‌رانی پارتی و یه‌كێتی واژۆیان له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كه‌ كردووه‌.
A+    A-

 

كۆمسیۆنی باڵا هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی راگه‌یاند و به‌م پێیه‌ش ژماره‌ی دەنگ وكورسی لایه‌نه‌كان به‌م جۆره‌یه‌: پارتی 668 هەزار و 70 دەنگ (45 کورسی)، یەکێتی 319 هەزار و 912 دەنگ (21 کورسی)، گۆڕان 188 هەزار و 913 دەنگ (12 کورسی)، نەوەی نوێ 127 هەزار و 115 دەنگ (8 کورسی)، کۆمەڵ 109 هەزار و 494 دەنگ (7 کورسی)، بەرەو ئیسڵاح 79 هەزار و 334 دەنگ (5 کورسی)، سەردەم 15 هەزار و 581 دەنگ (1 کورسی)، لیستی ئازادی هەشت  هەزار و 63 دەنگ (1 کورسی)یان بەدەستهێناوە.


لای خۆیه‌وه‌ رێزان حەمە رەشید ئەندامی ئەنجومەنی کۆمسیاران رایگەیاندوه‌، بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەنگیان بە ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمان نەداوە.


ئاشکرایکرد، ئەندامەکانی گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو لە کۆمسیۆن ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رەتدەکەنەوە.


باسی لەوەشکرد، پێنج ئەندامەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانیان بەزۆرینە تێپەڕاند و پەسەندیان کرد.


هاوکات ئیسماعیل خورماڵی بڕیاردەری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، بەیاننامەیەکی ناڕەزایی لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمان بڵاودەکەنەوە.
 
















زۆرترین بینراوەکان