​ حاجی کاروان خۆی بەقوربانی دکتۆرە جوانەکەی دەکات


نەتەوە  |   16:52:41 2018-10-20  |   (2,425) جار خوێندراوەتەوە

لە پەیامێکی خۆشەویستیدا حاجی کاروان پەرلەمانتار و بانگخوازی ئیسلامی هاوسەرەکەی بە تاکە پەرستیاری خۆی دادەنێت.
A+    A-

 

ئەو بانگخوازە ئیسلامییە کەمێک لەمەوبەر پەیامەکەی لە پەیجی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکردەوە، لە لێدوانێکدا  باسی ئەو پەیامەی کرد.

حاجی کاروان ئاماژە بەوە دەکات دکتۆرەکەی ئەو دەرچووی کۆلێژی پزیشکی نییە، باوک و دایکی دکتۆری بەناوبانگی شار نین، ئەو ناوی دەرمانەکانیش بە تەواوی نازانێت، ئەو سەری ژان دەکات بە بۆنی دیتۆڵ و خەستەخانە، بەڵام دەڵێت "ئەو تاکە پەرستار و دکتۆری منە، ئەو بێ نوسینی دەرمان بە خەتێکی خوار و خێچ ، بێ دیاریکردنی ژەمی خواردنی حەبەکان، بێ دەرزی و کانولا باشم دەکات."

 

لەبارەی هەست و سۆزی هاوسەریەتیانەوە بانگخوازە ئیسلامییەکە لەسەر ریتمێکی شیعری نوسیویەتی "وشەکانی، سڵاوەکانی، نامەکانی، نیگاکانی.. باشی منن، ئەو تاکە پەرستارو دکتۆری منە.. دکتوری منە بۆ ھەموو ناخوشیەکان .. دڵتەنگییەکان .. خەمەکان .. بۆ ئازاری دڵ و رۆح و جەستەم دکتوری منە.. دکتوری تایبەتی منە زۆر شارەزای رۆح و دڵ و جەستەی منە."

 

لە کۆتایی ئەو داڕشتنە ئەدەبییەدا کە بۆ هاوسەرەکەی نوسیویەتی خۆی بەقوربانی دەکات و دەڵێت " تا قیامەت تەنھا ئەو دکتۆری منە، زۆر شارەزایە لە چارەسەرکرنم لە دڵخوشکردنم .. بە قوربانتبممم دکتورە جوانەکە، بەقوربانتبممم دکتورە تاقانەکەم."

 
















زۆرترین بینراوەکان