مووچەی مانگی هەشت دابەشدەکرێت


نەتەوە  |   13:38:00 2018-10-20  |   (13,558) جار خوێندراوەتەوە

سەرچاوەیەکی وەزارەتی دارایی هەرێم ئاشکرای دەکات: "لە سەرەتای مانگی ئایندەدا دابەشکردنی مووچەی مانگی 8 دەستپێدەکاتەوەو جیاواز لە مانگی پێشوو دەبێت لەڕووی دەستپێکردنەوە".
A+    A-

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە حکومەتی هەرێم، کە نەیویستووە ناوی ئاشکرابکرێت، بە سایتی دواڕۆژى راگەیاندووە: "بۆ مانگى داهاتوو دابەشکردنی مووچە لە (5) ی مانگ دەستپێدەکاتەوەو هیچ بڕیارێک نییە بۆ دواکەوتن یان پێشکەوتنی کە لە مانگی پێشوودا بەهۆی پشووەوە کەمێک دواکەوت".

 

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەشی بەوە داوە کە لە هەفتەی یەکەمی دابەشکردنی مووچەدا مووچەی هەریەک لە وەزارەتەكانی پێشمەرگە و پەروەردە و تەندروستی و چەند شوێنێکی دیکە دابەشدەکرێت.

 

سەبارەت بە مووچەى مانگى تەممووزیش رایگەیاندووە بەهۆی ئەوەی کە (5)ی مانگ بەر پشوو کەوتبوو، حکومەتی هەرێم گۆڕانکاریی لە رۆژی پێدانی مووچەی فەرمانبەراندا کردبوو.

 

دەشڵێت: وابڕیارە سەرەتاى هەفتەى داهاتوو مووچەى سێ وەزارەت و سێ سەرۆكایەتییەكەى هەرێم دابەشبكرێت و دواتریش مووچەى خانەنشینانى مەدەنى و سەربازیى دابەشدەكرێت و بەمەش كۆتایى بە دابەشكردنى مووچەى مانگی تەممووز دێت.
















زۆرترین بینراوەکان