کەشناسی ئاگاداری هاوڵاتیان دەکاتەوە بۆ سبەی


نەتەوە  |   13:10:48 2018-10-20  |   (4,915) جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە.  
A+    A-

 
ئەمڕۆ شەممە 20/10/2018 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان لەنێوان نیمچە ھەور بۆ ھەوری تەواو دەبێت، ئەگەری بارینی نمە باران ھەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی یەکشەممە 21/10/2018، لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان لە زۆربەی کاتەکاندا ھەوری باراناوی دەبێت.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ھاووڵاتییانیشی لەبارەی حاڵەتێک ئاگادار کردووەتەوە و باسی لەوە کردووە، کە سبەی یەکشەممە بەھۆی بەھێزیی کاریگەریی ئەو نزمە پاڵەپەستۆیەی لە ناوچەکەماندا ھەیە، دەبێتە ھۆی زیادبوونی ڕێژەی بارانبارین و ھەورە تریشقەش لە ھەندێک کاتدا، ھەروەھا خێرایی با زیاد دەکات.
















زۆرترین بینراوەکان