ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ ئاشكراكرا، كه‌ ده‌درێت به‌هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ خولی‌ پێنجه‌م


نەتەوە  |   09:06:59 2018-10-19  |   (13,042) جار خوێندراوەتەوە

بڕیاروایه‌ "له‌سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربونی په‌رله‌مانتارانی خولی پێنجه‌می‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان" بڕه‌ پاره‌یه‌كیان پێبدرێت، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری په‌رله‌مانی كوردستانیش بڕی‌ ئه‌و پاره‌یه‌ ئاشكراده‌كات كه‌ به‌و په‌رله‌مانتارانه‌ ده‌درێت.
A+    A-

 

حاجی كاروان جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند، "په‌رله‌مانتارانی ده‌رچوی خولی پێنجه‌م، دوای ئه‌وه‌ی له‌په‌رله‌مان سوێندی یاسای ده‌خۆن، وه‌ك پێشه‌كی بڕه‌ پاره‌یه‌كیان بۆ جێبه‌جێكردنی كاره‌كانیان پێده‌درێت".


ناوبراو وتیشی‌:"بڕه‌ پاره‌كه‌ نزیكه‌ی دوو ده‌فته‌رو نیوه‌و ده‌درێت به‌سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانی خولی پێنجه‌م".


حاجی كاروان له‌ كۆتایی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد، "په‌رله‌مانتارانی خولی چواره‌میش به‌هۆی بونی قه‌یرانی دارایی له‌چوار ساڵی ڕابردودا، هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌كیان له‌سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربونیان وه‌رنه‌گرتوه‌، به‌ڵام له‌م خوله‌دا سه‌ره‌تا ئه‌و پاره‌یه‌یان پێده‌درێت".
 
















زۆرترین بینراوەکان