ئاراس شێخ جەنگی روونكردنەوەیەك بڵاوكرده‌وه‌


نەتەوە  |   20:48:36 2018-10-18  |   (838) جار خوێندراوەتەوە

ئاراس شێخ جەنگی لەڕوونكردنەوەیەكدا رەتیدەكاتەوە "هیچ بەشدارییەكی لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان" هەبێت.
A+    A-

 

لەڕوونكردنەوەیەكدا ئاراس شێخ جەنگی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، "بەناوی منەوە هەندێ قسە و زانیاری لەسەر سەعدی ئەحمەد پیرە وتراوە" جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌ "ئەو نووسینە هیچ پەیوەندییەكی بەوەوە نییە". 


دەقی روونكردنەوەكە: 


رونکردنەوەیەک لە ئاراس شێخ جەنگی-یەوە
ماوەیەکە پەیجێک لە فەیسبوک بەناوی بەندەوە کراوەتەوە، سەرەتا گرنگیم پێنەدا و هیچم لەبارەوە نەوت، بەڵام کەمێك پێش ئێستا هەندێ قسە و زانیاری هەڵبەستراوی بەناوی منەوە لەسەر هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە بڵاوکردۆتەوە.
لێرەوە بە هەموو لایەکی رادەگەیەنم، کە ئەو پەیجە دور و نزیک هیچ پەیوەندییەکی بە منەوە نیە. راشیدەگەیەنم کە من نە لە فەیسبوک و نە لەهیچ تۆڕێکی کۆمەڵایەتی تریشدا پەیج و بەشدارییم نیە.
لەگەڵ رێزدا..
ئاراس شێخ جەنگی
١٨ / ١٠ / ٢٠١٨
 
















زۆرترین بینراوەکان