نەجمەدین کەریم له‌سه‌ر پەیوەندیكردن بە پارتی، رونكردنه‌وه‌ ده‌دات 


نەتەوە  |   19:29:52 2018-10-18  |   (666) جار خوێندراوەتەوە

نەجمەدین کەریم هەواڵی پەیوەندیکردنی بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە "رەتدەکاتەوە" و جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌، بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵانە مەرامی سیاسی لەپشتەوەیە.
A+    A-

 

دوای ئەوەی لە چەند کەناڵێکی راگەیاندن و لە سۆشیاڵ میدیا وابڵاوکرایەوە، کە نەجمەدین کەریم، پەیوەندی بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە، لە روونکردنەوەیەکدا نووسینگەی تایبەتی نەجمەدین کریم رەتیدەکاتەوە و رایدەگەیه‌نێت: "داوا لە ھەموو خەڵکی کوردستان دەکەین بەتایبەتی ھاووڵاتیانی شاری کەرکووکی ھەمیشە سەربەرز و خۆڕاگر کە باوەڕ بەو پروپاگەندانە نەکەن کە ھەندێک لە کەناڵەکانی راگەیاندن بەمەبەستی تایبەتی و مەرامی سیاسی ھەواڵی دوور لە راستی بڵاودەکەنەوە".


ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ نەجمەدین کەریم لەدوای رووداوەکانی 16ـی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017 لە هەولێر نیشتەجێیە و پێشتر رایگەیاندبوو، هیچ پەیوەندییەکی بە یەکێتییەوە نەماوە.
 
















زۆرترین بینراوەکان