وەزارەتی پەروەردە ئه‌مكاره‌ له‌ مامۆستایان قه‌ده‌غه‌ ده‌كات


نەتەوە  |   18:52:12 2018-10-18  |   (3,612) جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پەروەردە لەسەر "ڕیكلامكردن بۆ ئەو مامۆستایانەی وانەی تایبەت دەڵێنەوە"، دێتەدەنگ و بەرپرسێكی ئەو وەزارەتەش چه‌ند ورده‌كارییه‌ك له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌خاته‌ڕوو.
A+    A-

 

ئەحمەد گەل، بەڕێوەبەری گشتیی فێركردنی ئامادەیی و پیشەییەكان لەوەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم، ڕایگەیاند: ژمارەیەك سەنتەر كە مۆڵەتیان پێدراوەو لەرووی پەروەردەییەوە كار دەكەن، دەتوانن ڕیكلام بۆ كاروبارەكانیان بكەن، بەڵام ناتوانن نازناوی قوتابخانەیەك، یان گرەنتی بدەن بەمامۆستایەك، بۆنمونە (فڵانە كەس گرەنتی، باشترین مامۆستای فڵانە قوتابخانە)، چونكە ئەو كارە بەسەرپێچی ئەژمار دەكرێت.


هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد، ناكرێت گرەنتی و ڕێژەی دەرچوون بدەن بەخوێندكاران وەك ڕیكلامكردن بەڵام دەتوانن ڕیكلام بۆ باشی و شێوازی وانەوتنەوەكەیان بكەن".


ئەحمەد گەل سەبارەت بەكەمتەرخەمی مامۆستایانیش لە وانەوتنەوە بەخوێندكاران و داواكردن بەمەبەستی وتنەوەی وانەی تایبەت، هۆشداری دەدات به‌وه‌ی "مامۆستایان بەهەمان شێوەی پزیشكان، داوایانكردووە ڕێگەیان پێبدرێت لەدوای دەوامی ئاسایی، كاری ئەهلی بكەن، بەڵام هیچ یاسایەك نییە ئێمە بتوانین ڕێگریان لێ بكەین و كۆنترۆڵ ناكرێت".


لەبارەی ڕێكاری یاسایی بەرامبەر بەو مامۆستایانەشی كە وانەی تایبەت دەڵێنەوە، ئەو بەرپرسەی وەزارەتی پەروەردە ئاشكرایكرد: ئێمە وەك وەزارەت بەهیچ جۆرێك لەگەڵ وتنەوەی وانەی تایبەت نین و بەفەرمیش ڕێگەی پێنادەین، بەڵام پێمان كۆنترۆڵ ناكرێت.
 
















زۆرترین بینراوەکان