هانی سێ جار هاوسه‌رگیری كردووه‌؟


نەتەوە  |   18:34:35 2018-10-18  |   (3,836) جار خوێندراوەتەوە

خانمه‌ گۆرانی بێژی ناسراوی كورد "هانی موجته‌هێدی" وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ ده‌داته‌وه‌، كه‌ له‌ماوه‌ی ژیانیدا سێ جار هاوسه‌رگیری كردووه‌؟.
A+    A-

 

له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكی كه‌ناڵی رووداو له‌گه‌ڵ هانی، ئه‌و خانمه‌ هونه‌رمه‌نده‌ وڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی دایه‌وه‌، كه‌ له‌ماوه‌ی ژیانیدا سێ جار هاوسه‌رگیری كردووه‌ و ده‌ڵێت" نه‌خێر" ئه‌و ده‌نگۆیه‌ راست نییه‌.


ناوبراو ئاشكرای ده‌كات، كه‌ دایكی له‌ ته‌مه‌نی 5 بۆ 6 ساڵیدا پێی وتووه‌، كه‌ كاتێك پێوه‌ی دووگیان بووه‌ ئه‌وی نه‌ویستووه‌ و ویستویه‌تی له‌باری ببات و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش، كه‌ ئایا له‌كوردستان دژایه‌تی كراوه‌ ده‌ڵێت: دژایه‌تیه‌كانیشیان جوان بووه‌.


جێی باسه‌ هانی خه‌ڵكی شاری سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌، ماوه‌ی زیاتر له‌ 15 ساڵه‌ كوردستانی جێهێشتووه‌ و له‌ئه‌وروپا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات و خاوه‌نی چه‌ندین به‌رهه‌می گۆرانییه‌ و یه‌كێكه‌ له‌و خانمه‌ هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه‌ هه‌وادارێكی زۆری هه‌یه‌.
















زۆرترین بینراوەکان