عادل عه‌بدولمه‌هدی په‌یامێك ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆك كۆمار ده‌كات


نەتەوە  |   18:19:15 2018-10-18  |   (574) جار خوێندراوەتەوە

سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو هۆشداری ده‌دات له‌ "ئه‌نجامدانی گرێبه‌ستی به‌په‌له‌ی دامه‌زراندنی نایاسایی له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه‌"، هاكات داوايه‌كيش له‌ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كات.
A+    A-

 

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 18ی تشرینی یه‌كه‌م عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه‌، له‌م ماوه‌یه‌دا تێبینی ئه‌وه‌ كراوه‌ كه‌ به‌شێك له‌ وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كان گرێبه‌ستی "به‌په‌له‌"یان كردووه‌ و به‌شێوه‌ی نایاسایی فه‌رمانی دامه‌زراندن و گۆڕانكاری ئیدارییان ئه‌نجامداوه‌.


ناوبراو داواشی له‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی و به‌رهه‌م ساڵح كردووه‌، كه‌ رێگری له‌و هه‌نگاوانه‌ بكه‌ن كه‌ ناده‌ستوریی و نایاسایین و ناچنه‌ خانه‌ی به‌ڕێكردنی كاری رۆژانه‌وه‌، داواشی له‌ په‌رله‌مان كردووه‌، كه‌ چاودێری ئه‌و كێشه‌یه‌ بكات.


جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌، "حكومه‌تی نوێی عێراق هه‌موو ئه‌و بڕیارانه‌ هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌ كه‌ له‌چوارچێوه‌ ده‌ستوریی و یاساییدا ئه‌نجامنه‌درابن و ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌نجامیشی بدات رووبه‌ڕووی سزا ده‌بێته‌وه‌".
















زۆرترین بینراوەکان