ناوی وەزارەتەکانی یەکێتی و پارتی ئاشکراکرا


نەتەوە  |   16:35:32 2018-10-18  |   (4,789) جار خوێندراوەتەوە

هەفتەی داهاتوو حكومەتی نوێی "عیراق" رادەگەیەنرێت و بەپێی زانیارییەكانیش، یەكێتی و پارتی سێ وەزارەت لە كابینە نوێیەكەی عیراق وەردەگرن.
A+    A-

 

هەفتەی داهاتوو حكومەتی نوێی عیراق رادەگەیەنرێت و بەپێی زانیارییەكانیش، یەكێتی و پارتی سێ وەزارەت لە كابینە نوێیەكەی عیراق وەردەگرن كە بریتین لە وەزارەتەكانی (دارایی، داد و كۆچ و كۆچبەران).

 

هەفتەی داهاتوو عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو، كابینەی نوێی حكومەتەكەی لە ئەنجومەنی نوێنەران ئاشكرا دەكات، كە بریتییە لە (22 بۆ 23) وەزارەت و شیعەكانیش 12 وەزارەتیان لەكابینەی نوێی حكومەتی عیراق دەبێت و پێكهاتەی سوننەش پێنج وەزارەت و چەند وەزارەتێكی دیكەش بۆ توركمان و كەمینەكان دەبێت.
 
















زۆرترین بینراوەکان