زانیاریه‌كی‌ گرنگ له‌باره‌ی‌ خانه‌نشینبونی‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ئاشكراده‌كرێت


نەتەوە  |   15:58:58 2018-10-18  |   (7,243) جار خوێندراوەتەوە

لیژنه‌ی‌ "ناوخۆو ئه‌نجومه‌نه‌ خۆجێیه‌كان له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان" ڕونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ هاوتاكردنی‌ موچه‌ی‌ خانه‌نشینی‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی‌ هه‌رێم هاوشێوه‌ی‌ حكومه‌تی‌ عیراق ده‌دات، ئه‌ندامێكی‌ لیژنه‌كه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌دوای‌ ساڵی‌ نوێ و پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ حكومه‌ت، ئه‌و هێزه‌ ئه‌منیانه‌ی‌ خانه‌نشینده‌كرێن له‌هه‌رێم، هاوشێوه‌ی‌ عیراق موچه‌كانیان هاوتا بكرێت".
A+    A-

 

سه‌ركه‌وت سه‌رحه‌د، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوخۆو ئه‌نجومه‌نه‌ خۆجێیه‌كان له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان ڕایگه‌یاند، "له‌خولی چواره‌می په‌رله‌ماندا له‌به‌رژه‌وه‌ندی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان و به‌تایبه‌ت هێزی ناوخۆ، پڕۆژه‌مان پێشكه‌ش به‌ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ كردو خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌میان بۆكرا، به‌ڵام به‌بیانوی قه‌یرانی‌ داراییه‌وه‌ ئه‌و پڕۆژه‌یه‌و یاسای چاكسازیی و خانه‌نشینی كاری‌ له‌سه‌رنه‌كرا".


ناوبراو له‌درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی ئێس ئێن ئێن وتیشی‌:"ئه‌گه‌ر كار به‌و پڕۆژانه‌ بكرایه‌، هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی‌ هه‌رێم له‌كاتی‌ خانه‌نشینبونیاندا به‌ له‌80%ی كۆی موچه‌و ده‌رماڵه‌كانیان، هاوشێوه‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی‌ عیراق موچه‌یان پێده‌درا".


دووپاتیشیكرده‌وه‌، "ئێستا دۆخی دارایی حكومه‌ت به‌راورد به‌پێشتر باشتره‌، به‌ڵێنیش دراوه‌ كه‌ چاوخشانده‌وه‌ به‌پاشه‌كه‌وت و موچه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی موچه‌خۆراندا بكرێت، به‌وپێیه‌ش بێت هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی‌ هه‌رێم ده‌توانن هاوشێوه‌ی‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی‌ عیراق به‌كۆی 80%ی موچه‌و ده‌رماڵه‌كانیان خانه‌نشین بكرێن، له‌كاتێكدا ئێستا زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م له‌كاتی‌ خانه‌نشینكردن بونیاندا هێزه‌ ئه‌منیه‌كانن".


ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا، "پێشبینی ده‌كه‌ین له‌دوای‌ ساڵی‌ نوێ و پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ، حكومه‌ت بڕیار له‌به‌رژه‌وه‌ندی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان بدات و هاوشێوه‌ی‌ هێزه‌ عیراقیه‌كان، موچه‌و ئیمتیازاتی‌ خانه‌نشینیان پێبدات".
















زۆرترین بینراوەکان