سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو موچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت


نەتەوە  |   14:55:24 2018-10-18  |   (4,519) جار خوێندراوەتەوە

له‌ درێژه‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 7، سەرەتای ھەفتەی داھاتوو مووچەی "سێ وەزارەت و سێ سەرۆکایەتی" دابەش دەکرێت.
A+    A-

 

به‌پێی زانیارییه‌كان، "ڕۆژی یەکشەممەی داھاتوو 21/10/2018، مووچەی وەزارەتەکانی پیشەسازی و بازرگانی، ڕۆشنبیری و لاوان، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن دابەش دەکرێت".


هه‌روه‌ها هه‌مان رۆژ مووچەی ھەر سێ سەرۆکایەتی ھەرێم، پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران دابەش دەکرێت، به‌ڵام تائێستا واده‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی خانه‌نشینان رانه‌گه‌یه‌ندراوه‌.
















زۆرترین بینراوەکان