كەش و هەوای رۆژی هەینی


نەتەوە  |   13:31:01 2018-10-18  |   (963) جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسیی ‌و بوومەلەرزەزانیی هەرێم، پێشبینییەكانی خۆی بۆ كەش‌ و هەوای رۆژی هەینی رێکەوتی 2018/10/19 راگەیاند.
A+    A-

 

بە گوێرەی خشتەیەك كە ئەو بەڕێوەبەرایەتییە بڵاویكردۆتەوە، پێشبینییەكانی خۆی بۆ كەش‌ و هەواو پلەكانی گەرما‌و خێرایی باو مەودای بینین لە سەرجەم پارێزگاكانی كوردستاندا بۆ رۆژی هەینی خستۆتەڕوو.

 

لەوبارەیەشەوە ئەوە راگەیەندراوە كە ئاسمانی هەولێر نیمچە هەورو هەوری تەواو دەبێت و لە هەریەک لە پارێزگاکانی سلێمانی و دهۆک و کەرکوکیش نیمچە هەورو هەوری تەواو دەبێت و ئەگەری نمە بارانیش هەیە.

 

سەبارەت بە پێشبینییەكانیش بۆ پلەكانی گەرما، بەرزترین پلە لە كەركوك تۆمار دەكرێت كە (32) پلە دەبێت‌ و نزمترین پلەش لە سلێمانی  تۆمار دەكرێت كە (30)  پلە دەبێت.

 

هەرچی خیرایی (با) شە، لە پارێزگاكانی هەولێرو سلێمانی و کەرکوک (10- 20) كیلۆمەتر دەبێت لە كاتژمێرێكدا، بەڵام لە پارێزگای دهۆک ئەگەری هەیە ببێتە (5- 15) كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا.

 

 مەودای بینینیش لە سەرجەم پارێزگاكان (9-10) كیلۆمەتر دەبێت.

 
















زۆرترین بینراوەکان