خۆپیشاندان لە سلێمانی دەستیپێکرد


نەتەوە  |   10:52:21 2018-10-18  |   (671) جار خوێندراوەتەوە

خوێندکارانی بەشی پزیشکی ددانی زانکۆی سلێمانی لەبەرامبەر جێبەجێنەکردنی داواکارییەکانیان خۆپیشاندانیان دەستپێکردەوەو بەرێپێوان دەچنە بەردەم نووسینگەی پەرلەمان.
A+    A-

 

لاوەند ئیبراهیم، خوێندکاری قۆناغی دووەم لە بەشی پزیشکی ددان بە سایتی دواڕۆژی راگەیاندووە: "بۆ رۆژی سێیەم خۆپیشاندانمان بەردەوامەو ئەمڕۆ پێنجشەممە 2018/10/18 بەشێوەیەکی تر ناڕەزایی دەردەبڕین و بە رێپێوان بە شەقامەکانی سلێمانیدا بەڕێ دەکەوین بۆ بەردەم نووسینگەی پەرلەمانی کوردستان لە سلێمانی.

 

دەشڵێت: "ئێمە یاداشتێکمان نووسیوەو دەیدەینە پەرلەمانتاران تا داواکارییەکانمان بۆ جێبەجێبکەن".

 

هەروەک ئاماژەی بەوەداوە کە لە یاداشتەکەدا داوایانکردووە رێگریی بکرێت لەلایەن حکومەتەوە لە پێدانی مۆڵەت بە کردنەوەی زانکۆی پزیشکی ئەھلی و دامەزراندن بۆ دەرچوصانی کۆلێژەکەمان بکرێتەوەو پێداویستییەکانی کۆلێژەکەمان بۆ دابینبکرێت کە زۆر پشتگوێخراوین لەو رووەوە کە لە شاری ھەولێر ھەموو شتێکیان بۆ دابین دەکرێت و هەروەها داخستنی ئەو دوکانەش کە لەناو کۆلێژدا پێداویستیی پزیشکی دەفرۆشێت.

 

خوێندکارانی ھەر پێنج قۆناغەکەی پزیشکی ددان لە سلێمانی خۆپیشاندانیان دەستپێکردووەتەوەو داوای جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان دەکەن و ئێستا بەڕێپێوان چوونەتە بەردەم نووسینگەی پەرلەمانی کوردستان لە سلێمانی.
















زۆرترین بینراوەکان